Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:25

به‌ عیشقه‌وه‌ باسی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کات

ره‌تیكرده‌وه‌ له‌گه‌ل "سومه‌یه‌"ی هاوسه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت
کوردستان TV
100%


ئه‌كته‌ری ناسراوی میسری " ئه‌حمه‌د سه‌عد" ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد ناوبراو له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووبێته‌وه‌ .

چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا میدیاكانی میسر هه‌واڵی ته‌ڵاقدانی ئه‌كته‌ری شۆخ و ناسراوی میسری "سومه‌یه‌ خه‌شاب" یان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها 2 مانگ بوو شووی به‌ "ئه‌حمه‌د سه‌عد" كردبوو.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی میسر "ئه‌حمه‌د" ره‌تیكرده‌وه‌ له‌گه‌ل "سومه‌یه‌"ی هاوسه‌ری هیچ كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت و به‌لكو به‌ عیشقه‌وه‌ باسی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ركردو سوپاسی خودای كرد كه‌ ئه‌وی پێ به‌خشیوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.