ئەمرۆ شەممە وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی عیراق گەیشتوەتە زیاتر لە 37 ملیۆن كەس و تێكڕای گەشەی ساڵانەی دانیشتوانی عیراق 2.61 بووە
ده‌زگای سه‌رژمێری ناوه‌ندی سه‌ربه وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له راگه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كان ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له ساڵی2017دا گه‌یشتوه‌ته 37 ملیۆن و 139 هه‌زارو 519 كه‌س.
ڕاشیگه‌یاندوه، تێكڕای ڕێژه‌ی گه‌شه‌كردنی دانیشتوان به ڕێژه‌ی 2 پۆینت 61 به به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو به‌رزبوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به تێكڕای ته‌مه‌نیش له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رژمێری ناوه‌ندیی عێراقدا هاتووه، تێكڕای ته‌مه‌ن له ڕه‌گه‌زی نێردا بریتیه له 71 ساڵ و له ڕه‌گه‌زی مێینه‌شدا بریتیه له 75 ساڵ.
سەرجەم ئەو ژمارانە پێشبینیكراوە چونكە لەدوای ساڵی 1997 هیچ ئامارێك لەعیراق ئەنجام نەدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.