تیپی یۆتاجاز یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له دوای چوار دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به NBA به‌ده‌ستهێناو به 107 خاڵ به‌رامبه‌ر به 95 خاڵ له تیپی بۆستن سێلتیكسی میوانداری برده‌وه
یاریه‌كه له هۆڵی تی دی گاردن له شاری بۆستن به‌ڕێوه‌چوو، له هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ له ململانێیه‌كی توندی یه‌كتری دابوون بۆ تۆماركردنی خاڵه‌كان.
یاریزانی ئیسپانی ریكی ڕۆبیۆ ئاستێكی به‌رزی له ریزی یۆتاجاز پێشكهشكردو 22 خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه یاریزان كایری ئیرڤینگ 33خاڵی بۆ بۆستن سێلتیك به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام نه‌یتوانی تیپه‌كه‌ی له دۆڕان ڕزگار بكات.
سه‌ره‌نجام یۆتاجاز به جیاوازی 12 خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بۆستنیش حه‌وته‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی دۆڕاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.