Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:40

فازڵ به‌رواری وه‌ڵامی وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌داته‌وه‌

ئه‌وان خاكی خۆیان فرۆشت، ئێستاش خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تن
کوردستان TV
#7 #9
100%

فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتۆنی عێراق، وه‌ڵامی وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: له‌ رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراێندراوه‌كان من له‌ پشوودابووم و له‌ كه‌ركوك نه‌بووم، ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌ی لایه‌ با بیداته‌ دادگا.

فازڵ به‌رواری، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتۆنی عێراق به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند:  ئه‌وانه‌ی ناوی من ده‌هێنن ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌وری خۆیان به‌ من بسرٍنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی : ئه‌وانه‌ی باسی به‌ڵگه‌ ده‌كه‌ن من له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ ناڵێم، مادام به‌ڵگه‌یان له‌لایه‌ با بیده‌ن به‌ دادگا.

گوتیشی:  ئه‌وان خاك و ئاوی خۆیان فرۆشت و دۆڕاندیان، ئێستاش خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تن به‌م و به‌و .

فازل به‌رواری جه‌ختیشیكرده‌وه‌ گوتی: له‌ رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه‌ دابراێندراوه‌كان من له‌ پشوودابووم و له‌ كه‌ركوك نه‌بووم و به‌شداریشم له‌وهێرشه‌دا نه‌كردووه‌.

ئه‌م لێدوانه‌ی فازڵ به‌رواری له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌ستا ره‌سوڵ، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری باشوری كه‌ركوك له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هه‌واڵ كه‌ ئه‌مڕۆ(شه‌ممه‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: خوێنی شه‌هیده‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ئه‌ستۆی لیوا فازڵ به‌راوری-یه‌ كه‌ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی ئاڵتونی عێراقه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.