به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له گوێرو دیبه‌گه بكشێته‌وه،
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت،به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ رێككه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له گوێرو دیبه‌گه بكشێته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و دهنگویهشیان بڵاوكردۆته‌وه لایه‌نێكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن ده‌یانه‌وێ ئاڵۆزی و دڵه‌ڕاوكێ له ناوچه‌كه‌دا بنێنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره له ئاماده‌باشی ته‌واو دایه بۆ هێرشێك له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بكرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی: هه‌ر هه‌وڵێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان هه‌بێ، خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌وڵێكی شكستخواردوو ده‌بێت، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی له پردێ روویدا.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.