هه‌ر وڵاتێك ئاڵای تایبه‌تی به‌خۆی هه‌یه كه گوزارشت له نیشتمان و خاك و پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات ئه‌گه‌ر چاوێك به مێژوی ئاڵادا وه‌ك له‌به‌ڵگه مێژووییه‌كاندا هه‌یه ته‌مه‌نی سازكردن وهه‌ڵكردنی ئاڵا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(٤٠٠٠) ساڵ له‌مه‌و پێش، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ر له میزۆپۆتامیا واته كوردستانی ئه‌مرۆ، ئاڵا هه‌ڵدراوه و هه‌روه‌ها له خاكی ئێرانیش ئه‌مپیراتۆرییه‌كان هه‌ركام خاوه‌نی هێمای تایبه‌ت به خۆ بوون.
له سه‌ره‌تا شارستانیه‌تی سۆمرییه‌كان‌و ئاسۆرییه‌كان ومیدیاكان، ئاڵایه‌ك وه‌كوو هێماییه‌ك له ده‌سه‌لاتداریه‌تی هه‌ڵداوه‌و دواتریش له ئێران هه‌خامنشیه‌كان(ئخمییننه‌كان)، ساسانیه‌كانیش به هه‌مان شێوه بوونی هه‌بووه وه میسرییه‌كانی كۆن‌و ئیمپراتۆریركانی چین و ژاپۆنیش مێژووێكی دووریان هه‌یه له بوون و هه‌ڵكردنی ئاڵا.
به پێی زانستی ئاڵاناسین Vexillology ته‌واویی ره‌نگ و نیشانه‌كانی ئاڵا چ له ئێستا چ له‌كۆن هه‌ڵگری باری مانا‌و مه‌دللولی تایبه‌تن و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئاڵاكان چونكه هه‌ڵقوڵاویی مێژووی هه‌ر گه‌ڵیكه‌و بۆته پێناسه‌ی ئه‌وان له دونیا هه‌ربۆیه وه‌كوو هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی چاوی لێكراوه‌و رێزی لێگیراوه.
ئه‌وه‌نده جێگای بایه‌خه كه له رابردوو له كاتی شه‌ڕه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌ك له پاڵوانه بوێره‌كان هه‌ڵگرتنی ئاڵاكه بووه، له كۆتایی شه‌ڕه‌كه به هێمای سه‌ركه‌وتن له‌سه‌ر خاكی خۆیان له كاتی به‌رگریی یان له‌سه‌رخاكی لایه‌نی به‌رامبه‌ر به مانای سه‌ركه‌وتن دوای داگرتنی ئاڵای ئه‌و وڵاته ئاڵای خۆیانیان داده‌كوتا.
هه‌رله‌مێژه ئاڵاكان له باری ره‌نگ و نێشانه‌كانه‌وه له گه‌ڵ یه‌ك جیاوازییان هه‌بووه و هه‌ر هۆزوده‌سه‌ڵاتێك ره‌نگ و نیشانه‌یه‌كی بۆ ناساندنی خۆی ده‌ست نیشان كردووه. زۆرێك له ئاڵاكان له نیشانه‌كانی سروشت وه‌كوو، خۆر‌و مانگ وباڵدارو ئه‌ستێره ودارو گوڵ و...هتد) پێكهاتوون.
هه‌ر به گوێره‌ی زانستی ئاڵا ناسین هه‌ر ره‌نگ و نیشانه‌یه‌ك له نێو ئاڵا هه‌ڵگری باری مانایی تایبه‌ت و باس له باوه‌ڕو رووداوه‌كان ومێژووی ئه‌و وڵاته ده‌كات! ئاڵا هه‌روه‌كوو زۆر شتی دیكه ره‌وتێكی ته‌كاموولی به‌خۆیه‌وه بینیوه . ئاڵاكانی سه‌رده‌می كۆن له په‌ڕی باڵنده‌كان یان له پارچه ئاسنێك یا له مۆی ئاژه‌ڵه‌كان سازكراون، هه‌ركام له ره‌نگه‌كانی ئاڵاكانی ئه‌مرۆكه مانا‌و گوزارشتی خۆیانیان هه‌یه.
له سه‌رده‌می دووه‌م شه‌ڕی جیهانیی و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی بزوتنه‌وه‌ی كورد له ئێران و پاشانیش راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له رۆژی 22/1/1946 كه شاری مه‌هاباد پایته‌ختی بوو، ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵكرا بۆیه‌كه‌م جار پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د له 17/12/1945 ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باڵاخانه‌ی شاره‌وانی مه‌هاباد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان به‌رزكردوه هه‌ر بۆیه له‌ساڵی ٢٠٠٩دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كه ڕۆژی ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێك وه‌كو ڕۆژی ئاڵا دیاری بكرێت و له‌و ڕۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه، له سه‌رجه‌م شار و شاروچارچه‌كه‌كانی كورستانه‌و ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژێكی نه‌ته‌وه‌ی به‌رز راده‌گیرێت. هۆكاری دانانی ئه‌م ڕۆژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ١٧ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٤٧ ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی كۆماری مه‌هاباد هه‌ڵكرا.
واتا و هێمای ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان:
ره‌نگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان له جه‌نگ، ئازایی، هێز، یه‌كسانی.
ره‌نگی زه‌رد: رووناكیی، دره‌وشانه‌وه، وریایی، ئاگر.
ره‌نگی سپی: ئاشتیی، ئارامیی، ئاگربه‌ست.
ره‌نگی سه‌وز: سه‌وزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتیی ، ژیان .
ئه‌وه‌ی كه ئێستاكه پێ ده‌گوترێت ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی له جیهان ونزیك به ١٩٥ وڵات ئاڵایه ناسراویان هه‌یه، كۆنترین ئاڵای نیشتمانی هی وڵاتی «دانیماڕكه» كه ساڵی١٢١٩دروست كراوه.
ئاڵا له كوردستان ته‌مه‌نی زیاتر له ٩٠ساڵی هه‌یه هه‌ر له ساڵی ١٩١٩ له سه‌رده‌ستی چه‌ندین رێكخراوه وشۆرشی كوردیی هه‌ڵكراوه، تاده‌گاته (كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف١٩٤٢زایینی) له شاری مه‌هاباد كه له بۆنه و یاده‌كان دا هه‌مان ئاڵایان هه‌ڵكردوه .
سه‌رچاوه/ كوردستان و كورد
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.