به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران، رایده‌گه‌ێنێ، تا ئێستا هیچ نووسراوێكی فه‌رمیی بۆ ئێمه نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران.
فرزنگ ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌ران،رایگه‌یاند: سێ مانگ جارێك لێژنه‌ی كۆمیسیارانی سنوور كۆده‌بینه‌وه كه ئێمه‌ش تێیدا ئه‌ندامین و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر بارودۆخی سنوور و په‌یوه‌ندی به گومرگ و كرانه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا هیچ شتێكی فه‌رمیی بۆ ئێمه نه‌هاتووه سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.