Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:12

ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌ن: هه‌ڵمه‌تى (ته‌عریب) له‌ قه‌زاى خانه‌قین ده‌ستى پێکرده‌وه‌

هه‌روه‌ها گووتى: خێزانێكى زۆرى عه‌ره‌ب به‌ره‌و ناوچه‌ كوردیه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ پێشتر به‌ مه‌ستى ته‌عریبكردن هاورده‌ى ئه‌وناوچانه‌كرابوون
کوردستان TV
100%

موراد ئاغا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین ئاشكراى ده‌كات كه‌ دادگاى خانه‌قین بریارى بۆ لابردنى بۆ20 فه‌رمانبه‌رى كورد ده‌ركردووه‌ وه‌ داوایان لێكردوون داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن به‌مه‌ستى گواستنه‌وه‌یان بۆ فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانى هه‌رێم له‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان،ئه‌و بریاره‌ش به‌ به‌شێك له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى به‌ عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كوردستانییه‌كان ده‌زانێت

له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى مورادغا ئه‌وه‌شى خسته‌روو كه‌ له‌ دواى 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ دواى هاتنى حه‌شدى شه‌عبى بۆ ناوچه‌كه‌ دووباره‌ هه‌ڵمه‌تى به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه‌ ده‌ستى پێكرده‌وه‌

هه‌روه‌ها گووتى: خێزانێكى زۆرى عه‌ره‌ب به‌ره‌و ناوچه‌ كوردیه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ پێشتر به‌ مه‌ستى ته‌عریبكردن هاورده‌ى ئه‌وناوچانه‌كرابوون وه‌ زه‌وى كشتوكاڵى كورده‌كانیان پێدرابوو ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ ماده‌ى 140 قه‌ره‌بووكرابوونه‌وه‌ و به‌ره‌و خوارووى عێراق ره‌وانه‌كرابوونه‌وه‌ به‌ڵام دووباره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كه‌

هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌بانه‌ى تۆمه‌تباركرد به‌ وه‌ كه‌ له‌ دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ كوردانى گونده‌كانى سه‌ربه‌ قه‌زاى خانه‌قین ده‌كه‌ن و كه‌ ده‌بێت ناوچه‌كه‌ چۆڵ بكه‌ن و زه‌وییه‌كشتوكالیه‌كانیان ته‌سلیم بكه‌نه‌وه‌

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كه‌ له‌ نوێترین هه‌نگاوى به‌عه‌ره‌بكردن لادانى ئه‌و 20 فه‌رمانبه‌ره‌یه‌ كه‌ به‌ بڕیارى دادگاى خانه‌قین بڕیاره‌كه‌یان بۆ ده‌رچووه‌ داویان لێكردوون داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌لار.

دارشتنه‌وه‌: زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.