وەزارەتی دەرەوەی توركیا بەتوندی وەڵامی لێدوانەكانی هربرت ماكماستر راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كاروباری ئاسایشی نیشتمانی دایەوە، كە قەتەر و توركیای بە هاوكاریكردنی رێكخراوە توندڕەوەكان تۆمەتبار كردبوو.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە" ماكماستر وڵاتەكەمان و حكومەتەكەمانی كردووەتە ئامانج، كە خۆی لە هەركەسێك زیاتر ئاگاداری شەڕی توركیایە لە دژی تیرۆر و توندڕەوەكان.
ئەوەش خراوەتەڕوو" ئەو لێدوانانەی هربرت ماكماستر راوێژكاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قبوڵكراو نییەو سەرسوڕهێنەر بوون.
وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەشڵێت" توركیا هێشتا دەوڵەتی دۆست و هاوپەیمانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكایە، چاوەڕێ دەكەین هەمان هەڵوێستیان هەبێت لە بەرامبەر ئێمەدا و دەبێت هەموو هاوكارییەكانیان بۆ یەپەگە بوەستێنن".
جەختی لەوەشكردووەتەوە" دەبێت ئەمەریكا هاوكاری بەهێز و كارا تری توركیا بكات لە شەڕی دژی تیرۆر و توندڕەوی، كە گونجاوبێت لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.