" رۆژ فایه‌ق " پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی كورته فیلمی "سه‌گی برسی" كه له سیناریۆ و ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری گه‌نج (راژان عه‌زیز) ه له میانه‌ی به‌شداریكردنی له " 12 مانگ فیلم فێستیڤاڵ " خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوری پێ به‌خشرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی فێستیڤاڵ له‌سه‌ر ناوی " ئه‌لیخاندرۆ ڤاڵد " له نامه‌یه‌كدا بۆ بۆ ده‌رهێنه‌ری ئه‌و كورته فیلمه نووسیویه‌تی: چیرۆكی فیلمه‌كه ئه‌مرۆ بۆته هه‌واڵی رۆژانه‌ی جیهانی ،ده‌رهێنه‌ریش له فۆرمێكی سینه‌ماییانه چیرۆكه‌كه ده‌گوازێته‌وه بۆ بینه‌ر، پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ش به‌به‌رجه‌سته‌كردنی رۆلێكی باش سه‌رنجی بینه‌ر راده‌كێشێته نێۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له‌سه‌ر سكرین ده‌رده‌كه‌وێت،بۆیه به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترین ه‌كته‌ری كور شایانی ئه‌وه.
ئه‌و كورته فیلمه ماوه‌كه‌ی 15 خوله‌كه باس له پیلان و مه‌ترسییه هه‌رێمییه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات ، به تایبه‌ت به‌به‌شداری به‌شێك وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌رێمی كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان خولقێنه‌ری داعش و ناردنیان بوون بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.