Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:01

هێزه‌ ئه‌منیه‌کانى تورکیا 24 لایه‌نگرى گیولەنى ده‌ستگیر کرد 

تاكو ئێستا سه‌دان لایه‌نگرى گیولەن له‌ توركیا ده‌ستگیر كراون
کوردستان TV
100%

حکوومەتی تورکیا تۆمەتی ئەندامبوون و سیخوڕیکردن بۆ بزووتنەوەی فەتحوڵڵا گیولەنی داوەتە پاڵ كۆمه‌لێك فەرمانبەرو به‌ هۆیه‌وه‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى توركیا 24 كه‌سى ده‌ستگیر كرد له‌ناو وه‌زاره‌تى دراییدا و بەشێک لە میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، کە ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی لایەنگرانی گیولەن لە وەزارەتەکانی دیکەش، هەیە.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، فەتحوڵڵا گیولەن بە پیلانگێڕى کودەتا شکست خواردووەکەی مانگی تەمموی سالى 2015، تۆمەتبار دەکات و به‌هۆیه‌وه‌ تاكو ئێستا سه‌دان لایه‌نگرى گیولەن له‌ توركیا ده‌ستگیر كراون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.