سه‌رۆك بارزانی له په‌یامێكدا جەژنی ڕۆژوو لە خوشک و برایانی كوردی ئێزدی پیرۆز دەكات و هیواخوازه به‌خێر و خۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕۆژووی ئێزدییه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م خوشک و برایانی کوردی ئێزدی لە کوردستان و جیهان ده‌که‌م.
هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشیی زیاتر بۆ خوشک و برایانی کوردی ئێزدی و به‌خێر و خۆشی و كامه‌رانی جەژنەکانیان پیرۆز بکەن.
مسعود بارزانی
14ـی12ـی 2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.