عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری "ھەدەپە" بەھۆی بەکارھێنانی ووشەی (کوردستان) لەنێو پەرلەمانی تورکیادا، بە دوو رۆژ دوورخستنەوە لە دانیشتنەکانی پەرلەمان سزادرا.
له گرتهیهكى ڤیدیۆییدا دیار دهكهوێت كه عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری ھەدەپە، ئەمڕۆ چوارشەممە وتارێکی لە پەرلەمانى توركیادا پێشکەشکردو راگەیاند"من وەکو رۆڵەیەکی کوردو وەک نوێنەرێکی کوردستان، دەمەوێت پەرلەمانی تورکیا، ببێتە چەترێک بۆ گەلی کورد و تورک".
لەبەرامبەردا "عایشەنور باخچەکاپیلی"، جێگری سەرۆکی پەرلەمانى توركیا وەڵامی عوسمان بایدەمیری دایەوەو وتی" کوردستان کوێیە؟" عوسمان بایدەمیریش دەستی لەسەر دڵی دانا و گوتی "کوردستان ئێرەیە".
پاشان عایشەنوور باخچەکاپلی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا به بایدەمیری گوت، تۆ نوێنەری کوردستان نیت، بەڵکو نوێنەری شاری ئۆرفای".
ھەروەھا، پەرلەمانتارانی ترى ئاکپارتی له نێو پهرلهماندا، بەشێوەیەکی توند وەڵامی بایدەمیریان دایەوەو داوایان لە پەرلەمان کرد لەبەرئەوەی کە وشەی کوردستان، پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە، بایدەمیر سزابدرێت، بۆیه بایدەمیر بە دوور رۆژ دوورخستنەوە لە دانیشتنی پەرلەمان سزادرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.