ریکس تیلرسن گوتی: ئەمریکا پشتگیری لەعێراقێکی یەکپارچە دەکات و لە ئێستا کاردەکات بۆ ھاندانی لێپرسراوانی ھەرێم بۆ مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا
ریکس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکیدا لەبەردەم ناوەندی توێژینەوەکان لە واشنتۆن رایگەیاندووە ، ئەمریکا پشتگیری لەعێراقێکی یەکپارچە دەکات و لە ئێستا کاردەکات بۆ ھاندانی لێپرسراوانی ھەرێم بۆ مانەوەی لە چوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا ، داواشی کرد دانوستانەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەسەر بنەمای دەستوری عێراق بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند واشنتۆن پشتگیری کورد دەکات لە پابەندبوون بە دەستوری عێراقیەوە کە ئەگەر بەتەواوەتی ھەموو لایەنەکان پابەندبن پێوەی ، ئەوا زۆرێک لە داواکارییەکانی کورد بەدیدەھێندرێت.
گوتیشی: شانبەشانی کورد دەوەستین و پشتگیرییان دەکەین لە جێبەجێکردنی دەستوری عێراق بە تەواوی، وە کاتێکیش جێبەجێ کرا باس لەو سکاڵا و داوایانە دەکەین کە کورد هەیبوون و هیواخوازیشین ئەوە ببێتە هۆی عێراقێکی یەکگرتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.