به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆنسێرتێك گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنان (حه‌سنا مه‌ته‌ر) سه‌ردانی شاری هه‌ولێری كرد و ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ لێره له هه‌ولێر سازده‌كات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده رایده‌گه‌یێنێت ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ولێر شارێكی ئارامه زنجیره‌یه‌ك به‌رنامه‌ی له چه‌ند وڵاتێك ههلوهشاندۆتهوه و بۆ سه‌ری ساڵ چه‌ند كۆنسێرتێك له‌و شاره ئه‌نجامده‌دات، وتیشی ئه‌م پێنج شه‌ممه‌یه یه‌كه‌م كۆنسێرتی خۆی له هۆتێلی (مه‌سایا) له هه‌ولێر سازدوكات .
ده‌رباره‌ی تازه‌ترین كاری هونه‌ری "حه‌سنا" ئاشكرایكرد له به‌رنامه‌ی دایه گۆرانییه‌ك بۆ كوردستان له ژێر ناوی (عیدك یا كوردستان) تۆمار بكات و له‌م نزیكانه ده‌ست به وێنه‌گرتنی بكات.
جێی باسه ئه‌و گۆرانییه تازه‌ی ناوبراو له ئاوازی ( هه‌ڵكه‌وت زاهیر) هو ،كه‌ریم عێراقیش تێكسته‌كه‌ی نووسیوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.