شێرکۆ جەودهت، رایگهیاند: شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکات و وەک دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا شێرکۆ جەودهت، ئەندامى لیژنەکانى دارایى و كاروباری ئابوورى و پیشە سازى و وزە و سامانە سروشتییەکان لهپهرلهمانی كوردستان، رایگەیاند: شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەردانى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق دەکات و وەک دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغدا.
ههروهها گوتی بەپێویستی دەزانین بە زووترین کات وەفدی حکومەتی ھەرێم بچێتە بەغداد و لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ بکەن و بەستەڵەکەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد لەپێناو باشکردنی رەوشی داراییدا بشکێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.