Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 09:32

ئەردۆگان جارێکى تر هێرشى کرده‌وه‌ سه‌ر ئیسرائیل 

ئیسرائیل ده‌یه‌وێت كۆمه‌ڵكوژی (ئه‌رمه‌نییه‌كان)  بناسێنێت
کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ چوارشەممە 13/12/2017، رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکیدا، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە دژی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، رایگەیاند"  ئێمە لەسەر راستین و بریاره‌كه‌ى تره‌مپیش له‌مه‌ر قودس هیچ کاریگەرییه‌كى نابێت.  

راشیگەیاند" ئەگەر دەوڵەتی فەلەستین دانەمەزرێت، ئەوا پرۆسه‌ى ئاشتی لە جیهان بەرقەرار نابێت و ئیسرائیلیشى به‌ دەوڵەتێکی داگیركه‌ر ناساند.

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل پڕۆژه‌ یاسایه‌كى ئاماده‌ كردووه‌ بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی (ئه‌رمه‌نییه‌كان) به‌ ده‌ستی حكوومه‌تی توركیا و له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌ناو په‌رله‌مانی ئیسرائیلدا ده‌یخه‌نه‌ ده‌نگدانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌ى توند به‌رامبه‌ر هه‌لوێسته‌كانى توركیا له‌ هه‌مبه‌ر ئیسرائیل.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.