گۆرانیبێژی كورد "میران عه‌لی" دوایین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بریتییه له كلیپێك به ناوی "نامۆیی" بڵاوكرده‌وه .
هونه‌رمه‌ند "میران" له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی" ئینستاگرام " له هه‌ژماری تایبه‌ت به خۆی ئاشكرایكرد كلیپه نوێیه‌كه‌ی كه به ناوی" نامۆیی" ه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكردۆته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییه ،ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا تازه‌ترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی له ژێر ناوی " بێ وه‌فا " بڵاوكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.