Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 12:27

شەڕڤانان شارۆچکەیەکیان لە دێرەزوور کۆنتڕۆڵکرد

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە لە رۆژی 94 ەمیندایه‌
کوردستان TV
100%

شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات دوای شەڕێكی سەخت كە 12 رۆژ بەردەوامبوو شەوی رابردوو توانییان شارۆچكی سویدان بە تەواوەتی لە دەستی داعش دەربهێنن.

بەپێی ئاژانسی هاوار نیوز، لەو ئۆپەراسیۆنەدا 273 چەكداری داعش كوژراون و تەرمی 57 چەكداری دیكەی ئەو رێكخراوە كەوتوونەتە دەستی شەڕڤانان.

شەڕڤانان دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێلی دۆشكە هەڵگر و چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی و پێنج تۆپی هاوەندا گرتووە.

ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە بۆ رزگاركردنی ناوچەكانی دەوروبەری دێرەزوور لە داعش لە رۆژی 94 ەمیندا بەردەوامە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.