ماوه‌ی دوو كاتژمێره چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپبارانی گونده‌كانی ناوچه‌ی داوده‌ی سه‌ر بهخوورماتوو ده‌كه‌ن و خۆبه‌خشه كورده‌كانیش ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و سوپای عێراقیش به فڕۆكه پشتیوانی له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و بۆردومانی ده‌وربه‌ری خورماتوو ده‌كات.
چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تۆپبارانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتو ده‌كه‌ن و خۆبه‌خشه كورده‌كانیش ناو شارۆچكه‌ی خورماتوو هاوه‌نباران ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا حه‌شدی شه‌عبی ترسێكی زۆری لێ نیشتووه‌و داوای له‌به‌غدا كردووه پاڵپشتی سه‌ربازیی بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه بكات.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی حوسه‌ینی ، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌و میحوه‌ر به به‌غداد ئه‌لیومی راگه‌یاندووه: ئه‌و چه‌كدارانه هێزێكی گه‌وره‌ی كوردین و خۆیان لهنێوچیای حه‌مرین قائیم كردووه، ئه‌مڕۆش حه‌وت هاوه‌نیان ئاراسته‌ی ناو شاری خورماتوو كردووه.
حوسه‌ینی گوتیشی: داوامان له به‌غدا كردووه‌و هێزی زایاترمان بۆ ره‌وانه بكات و له رێگای فڕۆكهشهوه پاڵپشتیمان بكات.
ئاماده‌كردنی : رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.