ئه‌مشه‌و ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی رووسیا لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرکۆماری تورکیا، گەیشتە ئەنقەرەو لەلایەن باڵیۆزی رووسیا لە ئەنقەرە پێشوازی لێ‌کرا.
بڕیارە سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا لەگەڵ ره‌جه‌یب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سەرۆك کۆماری تورکیا کۆببێتەوە و تیایدا وێڕای باسکردن لە پەیوەندی دووقۆڵییەکان، تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی قودس و سووریا و بابەتە نێودەوڵەتییەکان بکرێت.
هه‌ر ئه‌مرۆ ئاژانسى هه‌والى (روسیا الیوم)، رایگه‌یاند" سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ دووشەممە 11/12/2017، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا گەیشتە بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە پارێزگای لازقییە لە رۆژئاوای سووریا، کە هێزەکانی وڵاتەکەی لێ جێگیر کراوە.
لە بنکە سەربازییەکەدا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا پێشوازیی لە سەرۆکی رووسیا کردووە.
دوای سەردانەکەی بۆ سووریا، ڤلادیمێر پوتین سەردانی میسر کرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پوتین تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، كردووه‌و راشیگه‌یاندوه كه له‌گه‌ل سه‌رۆك كۆمارى میسر رێككه‌وتوون بۆ هه‌ماهه‌نكى زیارى نێوان هه‌ردوو وولات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.