Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:27

دوزخورماتوو کوردستانیه‌ و به‌ کوردستانی ده‌مێنێته‌وه‌

زه‌ین عابدینی توركمانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب وه‌ك قایمقامی خورماتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت
کوردستان TV
100%

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ حه‌شدی شه‌عبی و حكومه‌تی عێراق درێغیان له‌ پێشێلكاری و خۆسه‌پادن نه‌كردۆته‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ گشتی و به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ركوك دوزخورماتوو به‌ تایبه‌تی.

له‌ درێژه‌ی كاره‌ نایاسایی و ناده‌ستووریه‌كانیان، ئه‌مرۆ كاتژمێر 9 وا بڕیاره‌ به‌ ‌ئاماده‌بوونی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین  له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ دوزخورماتوو حه‌سه‌ن زینه‌ عابدینی توركومانی شیعه‌ مه‌زهه‌ب  وه‌ك قائیمقایمی خورماتوو له‌ شوێنی شه‌لال عه‌بدول  كه‌ كوردێكی خورماتووه‌ ده‌ستبه‌كاربێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌رسه‌لان عه‌لی به‌رپرسی ناوچه‌ی دوزخورماتوو به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كرداره‌ ناره‌واو نایاساییه‌ و ده‌لاله‌ته‌ له‌ عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی كه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ زه‌بری هێزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی و به‌ پاڵپشتی توركومانه‌كان پێی هه‌ستاون ئێمه‌ وه‌ك كورد به‌ كۆی ده‌نگ ناڕازین پێی و نیگه‌رانین.

هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌ زه‌بری هێز به‌رپرسه‌ كورده‌كان له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان بگۆڕن و له‌ شوێنی كورده‌كان توركمان و عه‌ره‌ب دابنێن كه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ به‌ جینۆسایدێكی تر له‌ قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌ سڕینه‌وه‌و قڕ كردنی كورده‌ له‌ ناو خاك و وڵاتی خۆی.

راشیگه‌یاند: ئێمه‌ و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیایه‌كانی هه‌رێم له‌ دوزخورماتوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆده‌بینه‌وه‌و به‌یانێك بۆ رای گشتی و جیهان ده‌رده‌كه‌ین و به‌و به‌یانه‌ به‌ رای گشتی و جیهان ده‌ڵێین ئیتر به‌سه‌ جینۆساید كردنی كوردان له‌ وڵاتی خۆیان.

وتیشی: ئه‌وان له‌ ئێستادا له‌ لوتكه‌ی هێزدا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌و ئه‌و  توڕه‌ییه‌ی كوردان نابینن كه‌ ده‌بێت به‌ دۆزه‌خ بۆ سوتاندنیان.

ئاماده‌كردن: داستان ئه‌میر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.