مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامی پیرۆزبای ئاراسته‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانی كرد و پیرۆزبای خۆی پێراگه‌یاندن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان..
به‌بۆنه‌ی(65)هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌و كادیر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئافره‌تان و سه‌رجه‌م ئافره‌تانی كوردستان ده‌كه‌ین، هیوادارین هه‌میشه هه‌ر له پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتن دابن و له هه‌وڵ و كۆشش و كاروچالاكیه‌كانتان به‌رده‌وام بن بۆ دابینكردنی گشت مافه‌كانتان له ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی دا.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌ر له(65)ساڵ له(11/12/1952)به پاڵپشتی و بڕیاری سه‌ركرده و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان ((بارزانی نه‌مر)) دامه‌زرا، له‌وهه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌وسادا ئه‌و بڕیاره وه‌رچه‌رخان و ده‌سكه‌وتێگی دیكه‌ی هه‌ره گرنگ و بایه‌خداربوو بۆ سه‌رجه‌م توێژی ئافره‌تان و وه‌ك سه‌كۆیه‌كی كاریگه‌ر توانی به‌و ته‌مه‌نه ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی رۆڵی دیار‌و به‌رچاوی خۆی شانبه‌شانی تێكۆشانی رزگاری خوازانه‌ی گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كه‌ی له گشت قۆناغ و شێوازه‌كانی خه‌بات و كۆڵنه‌دان دا ببێنێ و گه‌لێك ده‌سكه‌وتی به‌نرخیش به‌ده‌ست بێنێ، له‌و رووه‌وه‌ش قوربانی زۆردراوه و به‌رده‌وامیشن له‌و رێگایه‌دا.
توێژی كاریگه‌ری ئافره‌تان به‌پێی ئه‌و پانتایی و پێگه هه‌ستیاره‌ی هه‌یانه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، چ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌رك و كارێكی چاره‌نووسسازیان له ئه‌ستۆدایه و چ وه‌ك سه‌نگ و كاریگه‌ریه‌كه‌یشیان به‌سه‌ر خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و پێشكه‌وتن و بونیاتنانی ئاینده‌وه، ده‌خوازێت له‌وه زیاتر پێگه‌یان به‌رچاو بگیرێت و له‌رێی یاساوه مافیان پارێزراو بێت و رۆڵ و به‌شداریان زیاتر بێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
رۆڵی به‌رپرسانه‌ی ئێوه‌ویه‌كێتیه‌كه‌تان زۆر گرنگ و بایه‌خداره، به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه نه‌خوازراو و چاره‌نوسسازه‌ی ئه‌مڕۆماندا شانبه‌شانی رۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بۆ داكۆكیكردن و پاراستنی ئه‌و ئه‌زموونه‌و ده‌سكه‌وته‌كانمان و ده‌ربازبوون له‌و ئاسته‌نگ و ته‌حه‌دیانه‌ی له‌ئارادان و گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به كه‌ناری ئارامی..
جارێكی دیكه وێڕای پیرۆزباییمان، پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئێوه‌و یه‌كێتیه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ و پێشڕه‌وی بزاڤی ئافره‌تانی كوردستان بن بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و به‌ده‌ستهێنانی گشت ماف و داخوازیه ره‌واكان، هه‌روه‌ها وه‌كو هه‌میشه ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵ و راسته‌قینه‌یه بن، كه شه‌ست و پێنچ ساڵه به شانازیه‌وه گه‌شه ده‌كات و په‌ره‌ده‌ستێنێ و له‌هه‌ر قۆناغ و سه‌رده‌مێكیشدا وه‌ڵامی واقیعیانه‌وگونجاوی خواست و ویسته‌كانی ئافره‌تان و كێشه ره‌واكانیانن.
سڵاو له‌و كاروانه شه‌ست و پێنج ساڵ نه‌سره‌وتووه‌ی تێكۆشان و پڕبه‌خششه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان.. ئومێدی به‌رده‌وامی و به‌ره‌وپێش چوونتان بۆ ده‌خوازین و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ..
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
11/12/2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.