Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:36

ناتانیاهۆ وڵاتانی ئه‌وڕوپی به‌ دووڕوویی تاوانبار ده‌کات

نه‌كه‌وته‌ به‌رچاومان كه‌ وڵاتێكی ئه‌وڕوپی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان له‌ دژی ئیسڕائیل ئیدانه‌ بكات
Natanyahu
کوردستان TV
100%

بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پاریس و دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: وڵاته‌ ئه‌وڕوپییه‌كان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ئۆرشه‌لیم ره‌فتاری دووڕوویانه‌یان هه‌بووه‌ و دووجۆره‌ هه‌ڵوێستیان هه‌بووه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتیشی كه‌ دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌وڕوپییه‌كان ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رز كرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ مێژووییه‌، به‌ڵام نه‌كه‌وته‌ به‌رچاومان كه‌ وڵاتێكی ئه‌وڕوپی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كان له‌ دژی ئیسڕائیل ئیدانه‌ بكات، كه‌ ئه‌وه‌ش ره‌فتار و سیاسه‌تیی دووڕوویانه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.