Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:57

"کوردستانم له‌ تۆ دانابڕێم" چاوه‌رێی سپۆنسه‌ره‌

به‌ هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌ر تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ بڵاویبكاته‌وه‌ .
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی كورد" شاخه‌وان كه‌ركوكی" له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی  نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی به‌ هه‌وادارنی شاد ده‌بێته‌وه‌ .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئاشكرایده‌كات گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی له‌ ژێر ناوی (كوردستانم له‌ تۆ دانابڕێم) هه‌موو كاره‌كانی ته‌واو بووه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ به‌ڵام به‌ هۆی نه‌بوونی سپۆنسه‌ر تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ بڵاویبكاته‌وه‌ .

شاخه‌وان وتیشی ئه‌و گۆرانییه‌  له‌ وڵاتی توركیا كاری میوزیك و میكس و ماسترینگی بۆ كراوه‌ و له‌ ستۆدیۆی "سۆلۆ" ش كاری ده‌نگی بۆ ئه‌نجامدراوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی هی هونه‌رمه‌ند" سابیر كوردستان " یه‌. 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.