Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:44

عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل

شاری قودس رزگار ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل و رایده‌گه‌ێنێ، شاری قودس له‌سه‌ر ده‌ستی عێراقییه‌كان و شوێنكه‌وتووانی ئیمامی مه‌هدی رزگار ده‌كرێت.

قه‌یس خه‌زعه‌لی، سكرتێری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، كه‌ گرووپێكی سه‌ر به‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ ، له‌ ئاهه‌نگی به‌ناو سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپاو حه‌شدی شه‌عبی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری به‌غدا به‌رێوه‌چوو هۆشداری ده‌داته‌ ئیسرائیل و رایده‌گه‌ێنێ، شاری قودس له‌سه‌ر ده‌ستی عێراقییه‌كان و شوێنكه‌وتووانی ئیمامی مه‌هدی رزگار ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها خه‌زعه‌لی هێرشی كرده‌ سه‌ر وڵاتانی سعودیه‌ و ئیسرائیل و به‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێ: ئێوه‌ سه‌لماندتان كه‌ ئازان چونكه‌ توانیتان پیلانه‌كانی سعودیه‌ و ئیسرائیل و دوژمنه‌كانی ئیمامی مه‌هدی تێك بشكێنن.

ئه‌و وتانه‌ی خه‌زعه‌لی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد ترامپ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا شاری قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند.

سه‌رچاوه‌ : به‌غداد ئه‌لیوم

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.