Erbil 23°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 20:55

خۆپیشاندانی دژی ترامپ له‌ به‌یروت په‌لی هاویشت بۆ توندوتیژیی

دوای بڕیاره‌كه‌ی ترامپ كه‌ به‌یتولموقه‌ده‌سی به‌ فه‌رمی وه‌ك پایه‌ته‌ختی ئیسڕائیل ناساند
Lebanon Protest
کوردستان TV
100%

دوای بڕیاره‌كه‌ی ترامپ كه‌ به‌یتولموقه‌ده‌سی به‌ فه‌رمی وه‌ك پایه‌ته‌ختی ئیسڕائیل ناساند، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌ هه‌زاران كه‌سی ناڕازیی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم و ئاگر كردنه‌وه‌ ده‌ربڕیی.

پۆلیسی دژه‌ شۆڕشی لوبنان كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا جێگیر ببوون به‌ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ وهاویشتنی گازی فرمێسكڕێژ هه‌وڵیدا بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بكات، تا ئێستاش هیچ ئامارێك له‌ بریندارانی رووداوه‌كه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران ئاڵای فه‌ڵه‌ستین، حزبی كۆمۆنیستی لوبنان، به‌ره‌ی ئازادیخوازی فه‌ڵه‌ستینی و حزبی سۆشیال ناسیۆنالی سووریا ده‌كه‌وتنه‌ به‌رچاو.

شایه‌نی باسه‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تای درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیله‌وه‌ و جه‌نگی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا، به‌رده‌وام لوبنان په‌ناگه‌ی ئاواره‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بووه‌. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ هاوڵاتیی و به‌ره‌ و حزبه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بوون.

سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.