Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:06

نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا : هه‌ڵوێستی عه‌بادی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئیدانه‌ ده‌که‌ن

پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنی خۆی لاپه‌ڕه‌ی شه‌ره‌ف و سه‌ركه‌وتنی نووسیوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ر پێنج فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كه‌ی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنن، فه‌رامۆشكردنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، پشتگوێ خستنێكی ئاشكرایه‌ بۆ قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و دیلی هه‌یه‌ ، داواش ده‌كه‌ن داوای لێبوردن بكرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان، جارێكی دیكه‌ به‌ بیستنی وتاره‌كه‌ی عه‌بادی و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی تووشی شۆك بوونه‌، كاتێك باسی رۆڵی هه‌موو هێزه‌كانی كرد، جگه‌ له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیسته‌می به‌رگری عێراق.

له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، له‌ باره‌ی فه‌رامۆشكردنی رۆڵی پێشمه‌رگه‌ له‌لایه‌ن عه‌بادییه‌وه‌، هاتووه‌: ئه‌و كاره‌ پشتگوێ خستنێكی ئاشكرایه‌ بۆ قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌، كه‌ ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و دیلی هه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ به‌ خوێنی خۆی لاپه‌ڕه‌ی شه‌ره‌ف و سه‌ركه‌وتنی نووسیوه‌ته‌وه‌، به‌ هه‌موو توانایه‌كه‌وه‌ له‌ دژی داعش شه‌ڕی كردووه‌ و هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌ و قه‌ڵا و حه‌شارگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی عێراق، پێشمه‌رگه‌ تاڤگه‌یه‌ك له‌ خوێن و شاخێك  لاشه‌ی شه‌هید و برینداری له‌ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ داوه‌، شوێنی ئه‌و یه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی سوپای عێراقی پڕكرده‌وه‌، كاتێك له‌ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش پاشه‌كشه‌یان كرد.

هه‌ر پێنج فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ئیدانه‌ ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن داوای لێبوردن بكرێت.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.