Erbil -0°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 06:32

له‌هه‌ولێر چله‌ی ماته‌مینی رۆژنامه‌نووسی به‌ توانا شه‌هید ئه‌رکان شه‌ریف به‌رێوه‌چوو

به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌ له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكدار شه‌هید كرا
کوردستان TV
#7 #9
100%

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10-12-2017 له‌ به‌شی ئادابی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چله‌ی ماته‌مینی مامۆستاو كامیرانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف به‌رێوه‌چوو.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی شه‌هیدو ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رۆژنامه‌نووسانی شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، چه‌ندین ووتار له‌هه‌مبه‌ر شه‌هیدكردنی ئه‌ركان شه‌ریف خوێندرایه‌وه‌ كه‌ چۆن له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی تیرۆكرا.

دواتر له‌مه‌راسیمه‌كه‌ په‌نجا گوڵ له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید ئه‌ركان شه‌ریف دانرا كه‌ ده‌ربڕی ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌ی شه‌هید ئه‌ركان بوو.

پاشان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د كه‌ركوكی، ئه‌و گه‌نجه‌ی شاری كه‌ركوك كه‌ ئاڵای عێراقی له‌ نێو شاری كه‌ركوك هێنایه‌ خواره‌وه‌ ، پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرایه‌وه‌ كه‌ گوزارشت بوو له‌ تاوانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه‌ ده‌رحه‌ق به‌گه‌لی كورد له‌ شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامیان داوه‌.

شه‌وی بیست و نۆ له‌سه‌ر سیی مانگی ده‌ی دووهه‌زار و حه‌ڤده‌ ڕۆژنامه‌نووس و وێنه‌گری كوردستان تیڤی ئه‌ركان شه‌ریف له‌ شارۆچكه‌ی داقووق كه‌ له‌ كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ ،به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چه‌كداری ده‌مامكدار شه‌هید كرا.

 

 ئاماده‌كردنی : رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.