Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:35

فیلمێکی کوردی خه‌ڵاتی" بیرۆکه‌ و سیناریۆ"ی فیستیڤاڵی سه‌ماوه‌ی به‌ده‌ستهێنا

له‌ پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌ماییه‌كه‌ی سه‌ماوه‌
fleme bishtren xalat
کوردستان TV
100%

فیلمی "باشترین خه‌ڵات" له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی واحد كفری، به‌شداری له‌ پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی سینه‌ماییه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ كردووه‌ ،توانی خه‌ڵاتی بیرۆكه‌ و سیناریۆی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت.

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فیستیڤاڵه‌كه‌، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ (جه‌لال كامل و مه‌هدی عه‌باس و بان جه‌بار و عه‌لی ئه‌بو توراب و عه‌تیه‌ ده‌راجی) پێكهاتبوو بڕیاری له‌سه‌ر  فیلمه‌كه‌دا توانی خه‌ڵاتی باشترین بیرۆكه‌ و سیناریۆی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێ.

هه‌ر له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ پشتیوان عه‌بدوڵا ره‌خنه‌گری سینه‌مایی كورد، سامی كاكه‌ و جبرائیل ئه‌بوبه‌كر ده‌رهێنه‌رانی سینه‌مایی كوردیش بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی فیستیڤاڵه‌كه‌یان پێبه‌خشرا.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.