ڤلادیمێر پۆتین، سەرۆكی رووسیا رۆژی دووشەممە لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەنقەرە دەكات و پێكه‌وه پرسی قودس و رەوشی سووریا و چه‌ند بابه‌تى تر تاوتوێ دەکەن.
مانگی رابردووش، دووجار رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی رووسیای كرد‌و لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، كه سەردانی ئەردۆگان تایبەت بوو بە رەوشی سووریا و بەستنی لوتكەی سۆچی لە نێوان سەرۆكانی رووسیا و توركیا و ئێران، به‌لام ئه‌م جاره پێده‌چێت هه‌ردوو سه‌رۆك له ئه‌نقه‌ره‌وه هه‌لوێستى خۆیان له‌مه‌ر بریاره‌كه‌ى تره‌مپ بۆ ناساندنى قودس وه‌ك پایته‌ختى ئیسرائیل نیشان بده‌ن.
له‌لایه‌كى تره‌وه رێكخراوی رزگاریخوازی فەڵەستین رایگەیاند، تاوەكو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە بڕیاری قودس پاشگەزدەبێتەوە، دانوستانەكانی ئاشتی فەڵەستین - ئیسرائیل لەگەڵ ئەمەریكا هەڵدەپەسێرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.