Erbil 31°C چوارشەممە 24 تەمووز 22:36

یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنی یانه‌ی بیڤرین

له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌
کوردستان TV
100%

 
له‌میانی یاریه‌كانی خولی به‌لژیكا یانه‌ی بیڤیرین توانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه‌ی ستاندار لیگ به‌ده‌ست بێنێت و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه‌.

یانه‌ی واسلاند بیڤیرین له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ستاندار لیگی كرد، له‌ده‌سپێكی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی پازده‌ رازڤان ماریسن گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی میوان تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ردا خاوه‌ن ماڵ ریزه‌كانی خۆی باشتر رێكخسته‌و‌ه‌، له‌خوله‌كی سیو پێنجی یاریه‌كه‌ به‌رگریكاری یانه‌ی بیڤیرین ئیبراهیما سیك توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌ و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتا هات.

له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی سێ خوله‌ك ئیسحاق تیلین توانی گۆڵی دووه‌م بۆ بیڤیرین تۆماربكات، گوشاره‌كانی هه‌ردوولا بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌رده‌وامبوو ئه‌مجاره‌یان ئه‌مبۆما توانی خۆی بگه‌یه‌نێته‌ گۆڵی ستاندار لیگ و گۆڵی سێیه‌میش بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت.

به‌و ئه‌نجامه‌ یانه‌ی بیڤرین توانی له‌پێنج یاری رابردووی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێـت و له‌پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بیڤیرین توانی هه‌ڵكشێته‌ خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.