له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی ئیسپانیا‌و له یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خوله‌كه‌دا، كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئێواره‌ی شه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی سیڤیلیه ده‌كات.
هه‌ردوو یانه خاوه‌نی بیستوهه‌شت خاڵن، ڕیال مه‌درید له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی گۆڵ له‌پێش سیڤیلیه‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت، هه‌ردوو یانه‌ش گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ.
زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید له‌باره‌ی یاریه‌كه‌و له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی قورس ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌ك كه له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات.
ڕاهێنه‌ره‌كه داواشی له هانده‌رانی تیپه‌كه‌ی كرد پاڵپشتی یانه‌كه‌یان بكه‌ن له یاری به‌رامبه‌ر سیڤیلیه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریه‌كه بۆ میرێنگی زۆر گرنگه.
زێدان ڕه‌تیشیكرده‌وه ئاستی تیپه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا دابه‌زیبێت و له‌مباره‌وه گوتی، پارێزگاریكردن له نازناوی لالیگا كارێكی ئاسان نیه‌و هه‌ندێ جاریش نا‌توانیت به درێژایی وه‌رز ئه‌نجامی باش تۆماربكه‌یت، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتن له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كاندا به‌ده‌ست بێنین.
ڕاهێنه‌ری ڕیال مه‌درید ئاشكراشی كرد كه هه‌ردوو یاریزان گاریس به‌یل و ڕافائێل ڤاران به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانیان به‌شداری له یاری ئێواره‌ی شه‌ممه‌ی تیپه‌كه‌یان ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.