كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال و یانه‌ی ریال مه‌درید دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی ڕابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی چه‌ندین نازناوی گرنگی برده‌وه.
ئه‌و یاریزانه جارێكی دیكه بووه براوه‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان كه گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فه‌ڕه‌نسی ساڵانه پێشكه‌شی ده‌كات، به‌م ده‌ستكه‌وته رۆناڵدۆ بۆ پێنجه‌مین جار ئه‌و خه‌لاته‌ی به‌ده‌ست هێناو رێژه‌ی تۆپه زێڕینه‌كانی له‌گه‌ڵ مێسی یه‌كسان كرده‌وه.
رێوره‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی ئه‌مساڵ له تاوه‌ری ئیڤل له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا به ئاماده‌بوونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی جیهانی وه‌ك ڕیكاردۆ كاكاو ڕۆبێرتۆ كارلۆس و ڕۆناڵدۆی به‌ڕازیلی به‌ڕێوه‌چوو.
هه‌روه‌ها دایك و ده‌ستگیران و كوڕه‌كه‌ی كریستیانۆ ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون، دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ش كریستیانۆ له لێدوانه‌كانیدا ڕایگه‌یاند، زۆر شادومان و ئاسوده‌یه‌و شانازی ده‌كات به به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تۆپی زێڕین له شاری پاریس.
هه‌روه‌ها رۆناڵدۆ گوتیشی ئێستا ساتێكی تایبه‌ت و ده‌گمه‌نه له كاروانی وه‌رزشی خۆمداو حه‌زیش ده‌كه‌م هه‌موو ساڵێك براوه‌ی ئه‌و خه‌ڵاته بم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.