Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:30

کێبڕکێی فیلمی 32 وڵاتی جیهان ده‌کات

باس له‌ پیلان و مه‌ترسییه‌ هه‌رێمیه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات
کوردستان TV
100%


له‌ نوێترین به‌شدارییه‌كانی كورته‌ فیلمی" سه‌گی برسی " كه‌ له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی "راژان عه‌زیز" ه‌ ئه‌مجاره‌یان له‌ خولی پێنجه‌مینی خه‌ڵاتی (ته‌هارقا) ی سینه‌مایی به‌شدار ده‌بێت .

ته‌هارقا پێنجه‌مین پاشای (25) ه‌مین خانه‌واده‌ی فیرعه‌ونه‌كان بووه‌ كه‌ له‌ ساڵی (670) ی پێش زایین پادشای میسر بووه‌ ،ئه‌م پێشبركێیه‌ ساڵانه‌ به‌ به‌شداری فیلمی سینه‌ماكارانی جیهانی به‌رێوه‌ده‌چێت و خه‌ڵاتی ته‌هارقا ده‌به‌خشرێته‌ فیلمه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان.

كورته‌ فیلمی" سه‌گی برسی " ماوه‌كه‌ی (15) خوله‌كه‌ باس له‌ پیلان و مه‌ترسییه‌ هه‌رێمیه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات ،به‌ تایبه‌ت به‌ به‌شداری به‌شێك وڵاتانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ه‌وان خولقێنه‌ری داعش و ناردنیان بوون بۆ سه‌ر باشوور و رۆژئاوای كوردستان .

جێی ئاماژه‌یه‌ پێنجه‌مین خولی خه‌ڵاتی" ته‌هارقا"ی سینه‌مایی  له‌ ڕۆژانی (22 تا 26) ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ  به‌ به‌شداری فیلمی سینه‌ماكارانی 32 وڵاتی جیهان له‌ (دوورگه‌ی سواكن) له‌سه‌ر ده‌ریای سوور به‌رێوه‌ده‌چێت .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.