Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 01:47

به‌ سه‌دوچوار خاڵ لەدیترۆیت پیستۆنزی برده‌وه

ململانێی نێوانیان تا دوایین چركه‌كانی یاری به‌رده‌وام بوو
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی میلواكی باكس به‌ سه‌دوچوار خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌د خاڵ له‌ تیپی دیترۆیت پیستۆنزی میوانی برده‌وه.

له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزانانی هه‌ردوو تیپ ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌شكردو ململانێی نێوانیان تا دوایین چركه‌كانی یاری به‌رده‌وام بوو.

تا له‌ كۆتاییدا میلواكی به‌ جیاوازی چوار خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێن بی ئه‌ی بۆ سیی و شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه.

هه‌ر له‌ یاریه‌كه‌دا یاریزان ئه‌نتیتۆ كۆنبۆ بیسوپێنج خاڵی بۆ میلواكی تۆماركردو كریس میدلتۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیستویه‌ك خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.