پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو یانه‌ی ریال مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگیۆ بیرنابیۆ میوانداری یانیه برۆسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی كرد‌و یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ برده‌وه.
له‌گێمی یه‌كه‌م و دوای تێپه‌ربوونی هه‌شت خولهك یانه‌ی شاهانه له‌رێی یاریزان بۆرخا مایۆرال گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا، چوار خولهك دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه جارێكی دیكه یاریزانانی یانه‌ی ریال خۆیان گه‌یانده گۆڵی تیپی میوان و ئه‌مجاره‌یان كریستیامۆ رۆناڵدۆی گۆڵكاری چامپیۆنز لیگ توانی گۆڵی دووه‌م بۆ ریال تۆمار بكات.
گێمی یه‌كه‌م به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆیشت، ئه‌وه‌بوو لهدهرفهتێكدات یاریزانی برۆسیا دۆرتمۆند بیر ئیمریك ئۆبامیانگ توانی له‌خوله‌كی چل و سێ گۆڵی یه‌كه‌م بۆ زه‌رده‌واڵه‌كان تۆمار بكات و جیاوازی گۆڵهكان كه‌م بكاته‌وه، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه و دوای تێپه‌ربوونی چوار خولهك ئه‌ستێره‌ی تیپه ئه‌ڵمانیه‌كه ئۆبامیانگ توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه هه‌ردوولا به‌گه‌رم و گوریه‌وه یاریان ده‌كرد تا له‌خوله‌كی 81 لۆكاس فاسكێز توانی گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه بۆ یانه‌ی ریال تۆمار بكات و یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌شكست دا ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.