له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری شه‌شه‌م و كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م یانه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی دووچاری شكست بویه‌وه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی شاختار.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه یانه رووسیه‌كه چاوی له سێ خاڵی یاریه‌كه بوو تا گه‌یشتن به قۆناغی شازده به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی 26ی یاریه‌كه بیرنارد ئهتیستۆ توانی گۆڵی یه‌كه‌م بۆ شاختار تۆمار بكات.
به‌تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه یاریزانانی یانه‌ی شاختار برواو متمانه‌ی زیاتریان به‌خۆیان بوو تا ئه‌نجامی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كۆتا بێنن، ئه‌وه‌بوو شه‌ش خولهك دوای گۆڵی یه‌كه‌م شاختار توانی گۆڵی دووه‌میش به‌واژوو یاریزان ئیسمایلی تۆمار بكات و ئه‌ركی ستیزن له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌سته‌م بكات.
گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه به‌كۆتا هات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر ، به‌ڵام تا خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی تۆری یه‌ك بههژنن.
له‌خوله‌كی نه‌وه‌د مان ستی لێدانی سزای به‌ده‌ست هێناو سێرگیۆ ئه‌گیۆرۆ توانی تاكه گۆلی خۆیان له‌یاریه‌كه تۆمار بكات، به‌و ئه‌نجامه یانه‌ی شاختار كۆی خاڵه‌كانی كرده 12 خاڵ و به‌پله‌ی دووه‌م گه‌یشته قۆناغی شازده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.