Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 13:50

626 کاری مۆسیقی له‌ دوای خۆی جێهێشت

ئه‌مرۆ 226 ساڵی ڕێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و مۆسیقاژه‌نه‌ ناسراوه‌ی جیهان تێپه‌ڕ ده‌بێت
کوردستان TV
100%


مۆسیقا ژه‌نی دیار و به‌رچاوی جیهانی و نه‌مساوی (مۆزارت) زۆربه‌مان ته‌نها گوێبیستی ناوه‌كه‌ی ئه‌وین ،یه‌كێكه‌ له‌ به‌هره‌مه‌ند و كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی جیهان .

ناوی ته‌واوی" مۆزارت" بریتییه‌ له‌( ڤۆڵفگانگ  ئه‌مادیوس مۆزارت) له‌ ساڵی 1756 له‌ شاری "سالزبورغ" ی وڵاتی نه‌مسا هاتۆته‌ دنیاوه‌ ،ئه‌مرۆ 226 ساڵی ڕێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و مۆسیقاژه‌نه‌  ناسراوه‌ی جیهان تێپه‌ڕ ده‌بێت .

مۆزارت ته‌نها 35 ساڵ ته‌مه‌نی بووه‌ ،به‌ڵام له‌م ته‌مه‌نه‌ كورته‌ی ژیانیدا توانی 626 كاری مۆسیقی له‌ دوای خۆی جێبهێلێت كه‌ سه‌رتاپای جیهان شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ن .

جێی باسه‌ ، ئه‌و مۆسیقژه‌نه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك به‌هره‌ وپیشه‌ی هونه‌ری بووه‌ ،وه‌ك مۆسیقاژه‌نی،ئاوازدانان،مامۆستای مۆسیقا و ژه‌نیاری چه‌ندین ئامێری مۆسیقی وه‌ك پیانۆ،ئۆرگ،كه‌مان و چه‌ندین ئامێری دیكه‌.

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.