Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:51

سروودێک بۆ خۆبه‌خشه‌کانی خورماتوو

كار بۆ سرودێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئاشكرایه‌ ئه‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ر شاری كه‌ركوك و شارۆچكه‌ی خورماتوو هاتووه‌ پێویست به‌وه‌ ده‌كات هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ له‌ شوێنی خۆمان هه‌ڵپه‌ بكه‌ین بۆ داكۆكی و ئازادكردنی ئه‌و دوو شاره‌ شیرینه‌ی كوردستان .

به‌ تایبه‌ت شارۆچكه‌ی خورماتوو به‌ ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌رووی جینۆسایدو رفاندن و سووتان ته‌قاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بوون و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان ئاواره‌ی شاره‌كان بوون.

بۆ به‌رگریكردن له‌م شارۆچكه‌یه‌ و ده‌وروبه‌ری چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك له‌ خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو خۆیان رێكخستووه‌ و ه‌وه‌ی پێیان بكرێت جه‌زره‌به‌ له‌ دوژمن ده‌ده‌ن .

بۆ پشتیوانیكردن له‌م مه‌فره‌زه‌ خۆبه‌خشانه‌ له‌ ئێستادا هونه‌رمه‌ندی سروودبێژ "لالۆ ره‌نجده‌ر" كار بۆ سرودێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات  كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و خۆبه‌خشه‌ كوردانه‌ .

لالۆ خۆی شیعری بۆ ئه‌و سرووده‌ ئاماده‌كردووه‌ و ئاوازێكی زۆر به‌ حه‌ماسه‌تیشی بۆ داناوه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێت و بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.