سه‌رۆك بارزانی و ئوسامه نوجێفی جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره بكرێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه 7ـی12ـی2017 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) پێشوازی له (ئوسامه نوجێفی) جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، كه (فازڵ میرانی) سكرتێر و (هۆشیار زێباری) و (ئازاد به‌رواری) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوا رۆژی ژیانی سیاسی پێكهاته‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها كێشه و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێكرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه چاره‌كردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.