هونه‌رمه‌ند "رۆژ كه‌ریم " نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی"كوڕم بنوو" بۆ لێقه‌وماو و به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م گۆرانییه تایبه‌ته به منداڵان و لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی گرته‌وه و كوردستانیش یه‌كێك بوو له‌و ناوچانه و خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون.
هونه‌رمه‌ند رۆژ كه‌ریم گوتی : ئه‌م گۆرانییه پێشكه‌شی سه‌رجه‌م لێقه‌وماو و به‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به رۆحی پاكی منداڵانی كوردستان ده‌كه‌م .
شایانی باسه تێكستی ئه‌م گۆرانییه له‌لایه‌ن نه‌وژین سۆران ئاماده‌كراوه و كاری میكس و ماسترینی هونه‌رمه‌ند باسل سه‌باح و كاری مۆنتاژی كوردۆ خالید ئه‌نجامیان.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.