Erbil 18°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 13:05

پارچه‌ موزیکی کابان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

كه‌ریم كابانی كۆچكردووه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكان وتویه‌تی
کوردستان TV
100%

تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی كورد (رزگار حه‌مه‌ ره‌ئوف ) بریتییه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌ موزیكی "كابان" كه‌ گۆرانییه‌كی فۆلكلۆری مامۆستا "كه‌ریم كابان" ی كۆچكردووه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكان وتویه‌تی.

هونه‌رمه‌ند" رزگار " ئاشكرایكرد خۆی به‌ ستایلێكی تازه‌ كاری دابه‌شكردنی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ كردووه‌ و له‌ ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌ لایه‌ن (سیروان كه‌ریم) كاری وێنه‌گرتنی بۆ ئه‌نجامدراوه‌، كاری ده‌رهێنانیش له‌ لایه‌ن شادمان محه‌مه‌د كراوه‌ و كاری مۆنتاژیش هه‌رێم نوری بۆی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ .

له‌ كۆتاییدا ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ ئێستادا له‌ كاری مۆنتاژدایه‌و له‌ كاتێكی زۆر نزیكدا له‌ كه‌ناڵه‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.