دەستەی رێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دوو كۆبووە لەگەل قوتابیان دەستەی رێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە رێگەی ئۆرگانە فەرمییەكانی خۆی و لە پێناو زیاتر برەودان بە چالاكی چین و توێژەكانی كۆمەلگەی كوردستانی.
بە ئامادە بوونی هەڤال ساسان عەونی بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكان و هەڤال سلاح فەیلی ئەندامی دەستە و بەرپرسی دۆسیەی قوتابیان لە دوو كۆبوونەوەی جیادا بەمەبەستی ئەكتیڤ كردنی ریزەكانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان لەگەڵ سكرتێر و بەرپرسانی نووسینگەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەولێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان و لقەكانی دەوروبەری هەولێر و لقەكانی ناو شاری یەكێتی قوتابیانی كوردستان كۆۆبوونەوە.
لە ناوەرۆكی كۆبوونەوەكاندا جەختیان لەسەر رێكخستنەوەو پتەوتر كردنی كارو چالاكی قوتابیان كردەوە، بە جۆرێك لە خزمەتی تواوی توێژی قوتابیان بێت.
ههر له كۆبوونهوهكهدا ئەو رێو شوێنانەش دیاری كرا كە پێویستە لەمەو دوا یەكێتی قوتابیانی كوردستان وەك دیسپلینی راپەراندنی كارەكانی بە ئەستۆی بگرێ و لەو میانەشدا ستایشی ئەركی گەورەی ئەو توێژە كرا كە ماندوونەناسانە هەول و تەقەلاو شەو نخونی بۆ دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.