Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:16

حوسییه‌ شیعه‌کان بۆ ناشتنی ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سێ مه‌رجیان هه‌یه‌

تا ئێستا ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح به‌خاك نه‌سپێردراوه‌
کوردستان TV
100%

هێشتا ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووتریی یه‌مه‌ن، لای حووسییه‌كانه‌و مه‌رجی ئه‌وه‌شیان داناوه‌ كه‌ نابێت ته‌رمی ساڵح ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی بكرێت، هه‌روه‌ها نابێت ته‌رمه‌كه‌ له‌ باخچه‌ی مزگه‌وتی ساڵح له‌ سه‌نعا به‌خاك بسپێردرێت وه‌ك پێشتر ساڵح داوای كردبوو.

سه‌ركرده‌یه‌ك له‌ پارتی كۆنگره‌ی میللی گشتی یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه‌: هێشتا ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكی پێشووی وڵات، لای حووسییه‌كانه‌ و ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ حووسییه‌كان، ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح-یان به‌خاك سپاردبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: حووسییه‌كان نیازیان هه‌یه‌ ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح راده‌ستی هۆزی سه‌نعان بكه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ مه‌رجه‌یان داناوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ نابێت هۆزه‌كه‌ رێوره‌سمی جه‌ماوه‌ریی بۆ به‌ خاك سپاردنی ته‌رمه‌كه‌ی ساڵح رێك بخه‌ن.

گوتیشی: حووسییه‌كان مه‌رجی ئه‌وه‌شیان داناوه‌ كه‌ نابێت ته‌رمی ساڵح ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی بكرێت، هه‌روه‌ها نابێت ته‌رمه‌كه‌ له‌ باخچه‌ی مزگه‌وتی ساڵح له‌ سه‌نعا به‌خاك بسپێردرێت وه‌ك پێشتر ساڵح داوای كردبوو.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.