ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی "جۆنی هالیدای" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی فڕه‌نسا ئیمانۆیل ماكرۆن رایگه‌یاند: گۆرانیبێژی ناوداری فڕه‌نسی جونی هالیدای به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌وه له ته‌مه‌نی 74 ساڵی و دوای 50 ساڵ له خزمه‌تكردنی گۆرانیی فڕه‌نسی كۆچی دوایی كرد. به‌م بۆنه‌وه نووسینگه‌كه‌ی ئیمانۆیل ماكرۆن خه‌مباریی خۆی بۆ كۆچی دوایی ده‌ربڕیوه.
شایانی باسه جۆنی جیا له‌وه‌ی گۆرانیبێژ بووه، هاوكات ئاوازدانه‌ر و ئه‌كته‌ریش بووه.
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ری بابل
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.