پەرلەمانتارێك دۆسیەیەكی زەبەلاحی گەندەڵی هەریەكە لە نوری مالیكی و حسێن شەهرستانی ئاشكرا دهكات و نرخی تێچوونی دەرهێنانی نەوتی عێراقی لە 3 دۆلارەوە كردووە بە 22 دۆلار ئهمه له كاتێكدا دێت پێشتر بەهۆی لاوازی كوتلەی پەرلەمانیەكەی حەیدەر عەبادی نەیوتواینوە دژایەتی هیچ كام لەو گەندەڵانە بكات.
پەرلەمانتار مەشعان جبوری دۆسیەیەكی زەبەلاحی گەندەڵی هەریەكە لە نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و حسێن شەهرستانی وەزیری پێشوی نەوت ئاشكرا دەكات كە تێوەگلاون لە گرێبەستە نەوتیەكان كە بەهۆیەوە نرخی تێچوونی دەرهێنانی نەوتی عێراقی لە 3 دۆلارەوە كردووە بە 22 دۆلار.
ماوەیەكە پرسی دژایەتی كردنی گەندەڵێ بووەتە چەكێكی نوێی دەستی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە بە نیازە دژی نەیارەكانی بەكاری بهێنێت و پێ دەچێت لەماوەی رۆژانی داهاتوودا دۆسیەی زۆر گەورەی گەندەڵی ئاشكرا بكرێن.
مەشعان جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە میانەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی بڵاوكردەوە كە هەریەكە لە نوری مالیكی و حسێن شەهرستانی تێوەگلاون تێیدا و بریتیە لە دۆسیەی گرێبەستە نەوتیەكان لەگەڵ كۆمپانیا بیانیەكاندا.
ئەو ئاشكرای كرد كە پێش گرێبەستە نەوتیەكان نرخی تێوونی نەوتی عێراق بریتی بووە لە 3 دۆلار و بەهۆی ئەو گرێبەستانەی بە گەندەڵی ئەنجام دراون نرخی تێوون بۆ 22 دۆلار بەرزبووەتەوە وگەورەرتین زەبر بەر داهاتی عێراق كەوتووە.
وتیشی: پێشتر بەهۆی لاوازی كوتلەی پەرلەمانیەكەی حەیدەر عەبادی نەیوتواینوە دژایەتی هیچ كام لەو گەندەڵانە بكات بەڵام ئێستا بەهۆی نزیكی ماوەی هەڵبژاردن پەرلەمان ناتوانێت متمانەی لێوەربگرێتەوەو بە پشتیوانی ئەمریكا دەتوانێت هەموو ئەو گەندەڵانە بداتە دادگا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.