Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:57

له‌ 150 فیلمی سینه‌مایی رۆڵی گێڕاوه‌

له‌ ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی ئه‌مریكی و به‌ریتانی كردووه‌
کوردستان TV
100%


دوای مانه‌وی بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هیند له‌ ژێر چاودێری وردی پزیشكان ، ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی سینه‌مای هیند (شاشی كابور) له‌ ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

كابور له‌ خێزانێك بوو كه‌ ده‌یان ساڵه‌ رۆڵی كاریگه‌ریان له‌ پیشه‌سازی سینه‌مای هیند هه‌بووه‌ و له‌ ژیانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری له‌ چه‌ندین فیلمی ئه‌مریكی و به‌ریتانی كردووه‌ كه‌ ژماره‌یان ده‌گاته‌ 150 فیلمی سینه‌مایی .

ناوبراو چه‌ندین خه‌ڵاتی سینه‌مای هیندی به‌ده‌ستهێناوه‌ ، كه‌ دوایین خه‌ڵاتی بریتی بوو له‌  (بادما بوشانی مه‌ده‌نی) له‌ ساڵی 2011 له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هیندستانه‌وه‌ پێی به‌خشرا .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.