Erbil 9°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 10:02

ژماره‌ 247 ى گۆڤارى رامان چایکرا

هه‌میشه‌ وه‌ك لایه‌نێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر زمان و واژه‌ى كوردى رۆڵ و پێگه‌ى دیارو به‌رچاوى هه‌بووه‌
کوردستان TV
100%

له‌نوێترین ژماره‌یدا گۆڤارى رامان به‌ كۆمه‌ڵێك برگه‌و بابه‌تى رۆشنبیرى به‌ چاپ گه‌یشت و خوێنه‌رانى خۆى ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌و ژماره‌یه‌یدا هه‌ریه‌ك له‌و ته‌وه‌رانه‌ى خواره‌وه‌ له‌خۆ ده‌گرێت و چه‌ندین برگه‌و بابه‌تى دیكه‌ش به‌شێكن له‌ ژماره‌ ى تازه‌.

  • هه‌ڤپه‌یڤینێكى  به‌رفراوان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند خالید سه‌ركار
  • خوێندنه‌وه‌یه‌كى ئێكزیستا نسیالیستى له‌مه‌ڕ به‌شێك له‌  شعیره‌كانى هێمنى موكریانى
  • ئێستاتیكاى پیت له‌نێوان غه‌زه‌لێكى (مه‌حوى وعاصم)دا
  • شیعرێكى چاپ نه‌كراو به‌شێوه‌ى له‌كى
  • كولتورى دێرینى كوردى مانیزم (ئاینى مانى)
  • ره‌شۆڵ سیمبۆڵى ره‌سه‌نایه‌تى

گۆڤارى رامان یه‌كه‌م ژماره‌ى  له‌ ساڵى 1996 چاپكراوه‌ ،22 ساڵیشه‌ وه‌ك ناوه‌ندێكى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى سه‌رجه‌م رۆشنبیرو ئه‌ده‌بدۆستانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان و كوردانى ده‌ره‌وه‌ى له‌ خۆى كۆكردۆته‌وه‌ ئاشنایه‌تى نزیكیشى له‌ نێوان رۆشنبیرانى ناوچه‌و شاره‌ جیاجیاكان دروست كردووه‌

جگه‌ له‌ چاپكردنى مانگانه‌ى گۆڤاره‌كه‌ چه‌ندین چاڵاكى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى دیكه‌ى پێشكێش به‌ بزاوى رۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى كوردى كردووه‌ وه‌ چه‌ندین كه‌سایه‌تى رۆشنبیرى و هزرى و ئه‌ده‌بى خسته‌ به‌رچاو و نه‌وه‌یه‌كى تازى ئه‌ده‌بى به‌ كاریگه‌رى ئه‌وانه‌ى پێش خۆیان خستۆته‌وه‌ و هه‌میشه‌ وه‌ك لایه‌نێكى كاریگه‌ر له‌سه‌ر زمان و واژه‌ى كوردى رۆڵ و پێگه‌ى دیارو به‌رچاوى هه‌بووه‌ .

كوردستان TV

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.