Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

ئه‌مریکا پێداویستی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی که‌رکووک کردووه‌

به‌ هه‌ماهه‌نه‌گی هێزه‌ عێراقییه‌كان بووه‌
کوردستان TV
#9
100%

باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، هێزی سه‌ربازیمان ره‌وانه‌ی كه‌ركووك نه‌كردووه‌، به‌ڵكو پێداویستی سه‌ربازییان ناردووه‌.

دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدای پایته‌خت، رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هێزه‌كانمان له‌كه‌ركووكن. ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه‌ی دوایی ئه‌نجامماندا، ته‌نها ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ هێزه‌كانیان له‌ كه‌ركووك، به‌ هه‌ماهه‌نه‌گی هێزه‌ عێراقییه‌كان بووه‌ و هێشتا هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌باره‌ی هێشتنه‌وه‌، یان زیادكردن و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ عێراق دوای داعش ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.